دواین بابەت

۱۳۸ هاکەر توانیان پێگەی ئەمەریکا رزگار بکەن

↳↹وەزارەتی بەرگریی ⇥ئەمریكا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا پێگەی سەرەكی وەزارەتەكەی خستە بەردەست سەدان هاكەر، بۆ دۆزینەوەی كەلێنە ئەمنییەكان و چاككردنیان ,ئاشتۆن كارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كرد: ژمارەی ئەو هاكەرانەی بەشدارییان لەو پێشبڕكێیەدا كردووە (1410) كەس بوون و دوای تەنها (24) سەعات توانیویانە (1189) كەلێن لە پێگەی پەنتاگۆن بدۆنەوە، بەڵام پاش پێداچوونەوە لەگەڵ وەزارەت ژمارەكە بۆ (138) كەلێن كەم بوویەوە
كارتەر ئەوەشی ئاشكرا كرد: پاش تەنها (13) خولەك لە دەستپێكردنیان، هاكەرە كڵاو سپییەكان كەلێنێكی مەترسیداریان لە پێگەی وەزارەتەكەیدا دۆزیوەتەوە و چارەسەریان بۆ داناوە وەزیری بەرگری ئەمریكا دەربارەی پاداشتی هاكەرەكان دەڵێت، بڕی (150) هەزار دۆلار بۆ مەبەستە تەرخان كراوە و ئەو كەسەش زۆرترین كەلێنی دۆزیوەتەوە، بڕی (15) هەزار دۆلاری پێدراوە، ئەوانی دیكەش بە بڕی جیایا هاوكاری كراون ئەمە بۆ یەكەمجارە لە ئەمریكا دەزگایەكی حكومی كارێكی لەو شێوەیە بكات و سەدان هاكەر بۆ هاككردنی پێگەكەی خۆی بخاتە كار.
🙀zmohk

No comments:

Post a Comment

Theme images by LonelySnailDesign. Powered by Blogger.